قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی كوردستان
رایگەیاند، كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ پارتی ئەرێنی بووە و هەنگاوێكی تر لەیەكتر
نزیك بوونەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ئایار قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەمیانی پێشوازی لە ژەنەراڵ كێڤن لێیهی
فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق و سوریا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند"بە
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو شاندی دانووستانكاری پارتی و یەكێتی هەنگاوێكی تر چووینە پێشەوە".
ڕوونیشی كردەوە" كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بە گشتی ئەرێنی
بووە و هەنگاوێكی دیكە لە پێكهێنانی كابینەی نوێ نزیكتر بووینەتەوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ شاندی هاوبەشی
پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكوومەت كۆبوونەوە، تا ئێستا هیچ راگەیەنراوێكی فەرمی
لەبارەی كۆبوونەوەكە بڵاونەكراوەتەوە.