وادەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی ٥ بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت

ئەمڕۆ لیستی مووچە ئامادە دەرێت و رۆژی یەکشەممە لیستی مووچە و داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا دەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری  هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئامادەکاری لیستی مووچە بە سیستەمی (پەیڕۆڵ) تەواو دەبێت".

وتیشی "رۆژی یەکشەممە  لیستی مووچەی مانگی پێنج شاندێکی تەکنێکی لە دارایی هەرێم لیستەکە بۆ بەغدای دەبەن".
 
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشووتر رێباز حەملان بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند" رۆژی یەکشەممە لیستی مووچەی مانگی پێنج و داهاتی نانەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا دەکرێت".




PM:12:12:22/05/2025