وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی پەنجا ملیارو پێنج سەدو بیست و دوو ملیۆن و حەوت سەدو پەنجا هەزار دیناری لە داهاتی نانەوتی مانگی نیسانی رادەستی بەغدا کرد.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥ بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) کە بڕەکەی ( ٥٠،٥٢٢،٧٥٠،٠٠٠ ) پەنجا ملیارو پێنج سەدو بیست و دوو ملیۆن و حەوت سەدو پەنجا هەزار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.