ئەمڕۆ پێنج شەممە نێچیرڤان بارزانی فەرمانێکی واژوو کرد بۆ گۆڕینی ناوچەی ئیلینجاخ بۆ قەزایەکی نوێ کە لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای تەق تەق لە سنووری پارێزگای هەولێرە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ هێنانەكایەی شارەدێی ئیلینجاخ وەك شارەدێیەكی نوێی سەر بە قەزای تەقتەق لە پارێزگای هەولێر واژوو كرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی ئەم بڕیارە بەرزکردنەوەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکانە بۆ دانیشتوانی سنوورەکە و ئاسانکاری بۆ ڕێکارە ئیداری و ڕێکخراوەییەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، بە شارەدێبوونی ئیلینجاخ خزمەت بە گوندەكانی ناوچەكە دەكات و ئەو شوێنە لە سنووری تەقتەق گرنگی خۆی پەیدا دەكات.