ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥ لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا ژنێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک، رایگەیاند" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی نێوان ناحیەی دارەتوو بۆ کۆمەڵگەی بشریان نزیک یەکتربڕی گوندی بیۆک لە سنووری قەزای بەردەڕەش رووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی رووداوەکە ژنێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو، ڕووداوهكه زیانی مادیشی لێكهوتهوه.