ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شەممە له ئه‌نجامی رووداوێكی سەختی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای كه‌لار - باوه‌نور سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار-باوەنور نزیک گوندی قولە بەرز، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوه‌كه‌وە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێكی دیکەش بریندار بوو، دواتر بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووه.