کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هیچ هاوپەیمانێتییەك لە هەرێم تۆمارنەكرا

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند"دەرگای تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانێتی داخرا، لە هەرێمی كوردستان هیچ هاوپەیمانێتییەك تۆمار نەكراوە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی ئایار دوایین وادە بوو بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکان و بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆمیسیۆن هیچ هاوپەیمانییەک لە هەرێم تۆمار نەکراوە.

کۆمیسیۆن ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە" لەکۆی ٦٦ هاوپەیمانێتیی تۆمارکراو لە عێراق، ١٨ خواستی بەشدارییان دەربڕیوە، هەشت هاوپەیمانێتیی نوێش داواکارییان پێشکەشکردووە و دوو هاوپەیمانێتی نوێش بە فەرمی پەسندکراون".

کۆمیسیۆن ئەوەشی خستووەتە روو"تاوەکو دوێنێ،٢١ی ئایار، لە کۆی ٣٣٩ پارتی مۆڵەتپێدراو، ١١٤ پارت ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن نیشانداوە و ٦٠ پارتی نوێش لە قۆناخی پێکهێناندان".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەریەك لە نەوەی نوێ، كۆمەڵ، یەكگرتوو، هەڵوێست، بەرەی گەل، د. یوسف چەندین كۆبوونەوەیان كرد بەڵام نەیان توانی بگەنە رێككەوتن، دەنگۆی ئەوەش بوو کە پارتی و یەکێتی بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن بەڵام دواجار نەکەوتنە ڕێککەوتن و بڕیاریشە تەنانەت لە ناوچە کێشە لەسەرەکانیس بە لیستی جیا بەشداری لە هەلبژاردنەکاندا بکەن.

بڕیارە هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.





PM:11:25:22/05/2025