وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند" سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ واشنتن، نیشانەی خواستی ئەمەریکایە بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانمان."
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥، تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی"بوونی هەرێمی کوردستانی خۆڕاگر و بەهێز لە بەرژەوەندیی هەمووانە".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لەبارەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن، ڕایگەیاند" سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ واشنتن، نیشانەی خواستی ئەمەریکایە بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانمان".
تامی برووس، ئاشکراشی کرد" سبەینێ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر فراوانکردنی وەبەرهێنان کۆ دەبنەوە".