ئەردۆغان: هیچ بەربەستێکی ناوخۆیی و دەرەکی لەبەردەم گۆڕینی دەستوردا نییە

لە قسەکانیدا سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لە گۆڕینی دەستور کردو ڕاشیگەیاند، نیازی خۆ کاندیدکردنەوە و بونەوە بە سەرۆکی تورکیای نییە، خواستی هەبونی دەستورێکی مەدەنیە بۆ تورکیا کە لە ئاست داخوازییەکانی خەڵکدا بێت نەک کودەتاچییەکان.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە قسەکانیدا باسی لەوەکرد، وەک سەرۆکی تورکیا دەیەوێت لە ١٠١ساڵەی کۆماری وڵاتەکەدا، ببنە خاوەنی دوهەمین دەستوری مەدەنی و ئەوەی بۆ ئەو گرنگە هەبونی دەستورێکی لیبراڵە، نەک خۆ کاندیدکردنەوە و نیازی بونەوە بە سەرۆککۆماری تورکیای نییە، چونکە لە ماوەی کاریدا ئابوریی تورکیای بەرەو بەهێزی بردوە و داهاتی هەناردەی گەیاندوەتە ٢٧٠ ملیار دۆلار.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشدا، تورکیای ئێستا ناتوانێت بە دەستوری تورکیای کۆنی کودەتاچییەکان بەڕێوەبچێت، ماوەی ٤٠ ساڵە گۆڕانکاری گەلێک ڕویداوە، کە کۆمەڵگەی تورکیی پێوسیتی بە دەستورێکی نوێی مەدەنی و سیاسیی و لیبراڵی هەیە، کە بە خواستی خەڵکانی سڤیل بێت نەک کودەتاچییەکان.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی تورکیا وتی" دەبێت بە هەمو لایەک کار بۆ دامەزراندنی کۆمسیۆنێک بکەن کە دەبێتە بنەمای داڕشتنی دەستور و هیچ بەربەستێکی ناوخۆیی و دەرەکیش لە بەردەم پرسەکەدا نییە".



AM:09:12:23/05/2025