هەولێر.. ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

لە گوندێکی سنوری هەولێر ژنێک لەلایەن برا ١٨ ساڵانەکەی خۆی کوژرا.
 
ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٥  لە گوندی پیرڕەشی هەولێر، برایەک خوشکێکی خۆی دەکوژێت.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان ژنەکە ٢٢ ساڵ بووە و تۆمەتبارەکەش ١٨ ساڵ بووە، و بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی براکە خوشکەکەی خۆی کوشتووە. 
 
شایەتحاڵەکان دەڵێن، دوای ئەوەی گوێیان لە دەنگی تەقە بووە، راستەوخۆ چوونەتە ماڵەکە و بینیویانە کچێکی ماڵەکە کوژراوە.
 
هەر بە پێێ زانیارییەکان تۆمەتبارەکە دوای کوشتنی خوشکەکەی رایکردووە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.
 




PM:02:09:23/05/2025