کامەران عوسمان: هێرشەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان زیادیانکردووە

سەڕەرای چەکدانانی پەکەکە سوپای تورکیا لە  هێرشەکانی بەردەوامە و ماوەی ٥ رۆژە  چیای حەوت تەبەق و نزارکێ لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردوومان دەکات.

کامەران عوسمان، ئەندامی رێكخراوی سی پی تی رایگەیاند" ماوەی پێنج ڕۆژە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بە بەردەوامی تۆپبارانی چیای حەوت تەبەق و بەری نزارکێ لە نزیک گوندی بەریسکێ لە ناحیەی شیلادزێ لە سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک دەکەن".

ئاشکراشی کردووە کە" لە ماوەی ئەو پێنج ڕۆژەدا سوپای تورکیا (٢٦) جار تۆپبارانی ئەو ناوچانەی کردوو،  لە کاتێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان، لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥ەوە لە ڕاگەیاندراوێکدا بەر ئەنجامی کۆنگرەی دوازدەیەمینی بڵاوکردەوە و خۆهەڵوەشاندنەوەی حزبەکەی ڕاگەیاند، بەڵام ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا زیادیانکردووە".




PM:05:14:23/05/2025