ماڵپه‌ڕی فه‌رمی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌راگه‌یه‌نراوێكدا باس له‌كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی
شاندی كوردی بڵاوده‌كاته‌و كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی
ده‌كات.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا
هاتوه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی
شاندی كوردی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غداد، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، شاندی هه‌رێمی كوردستان
به نیازی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له به‌غدایه و ده‌یه‌وێ چاره‌سه‌رێكی عیراقییانه
بۆ كێشه‌كان هه‌بێت.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ
دووشه‌ممه 1ی دیسه‌مبه‌ری 2014 له به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری
له لایه‌ن به‌ڕێز عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عیراقه‌وه
پێشوازییان لێكرا.
له دیدارێكدا
به‌ڕێز ئه‌لحه‌كیم، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی باڵای
حكوومه‌تی هه‌رێم كوردستان بۆ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌م سه‌ردانه و ده‌ستپێكردنی
گفتوگۆكان ببێته هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و جه‌ختی له‌وه
كرده‌وه كه عیراق به هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێم و كوردستانیش به عیراقه‌وه به‌هێزه
و هه‌ردوولا ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، بۆیه ده‌بێ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پێكه‌وه
به‌ره‌نگاری تیرۆر ببنه‌وه. هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی
كرد كه ڕۆڵێكی گه‌وره له داڵده‌دانی خه‌ڵكی ئاواره و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا
ده‌گێڕن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه شاندی هه‌رێمی كوردستان به نیازی چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كان له به‌غدایه و ده‌یه‌وێ چاره‌سه‌رێكی عیراقییانه بۆ كێشه‌كان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها سوپاس
و ستایشی ڕۆڵی به‌ڕێز د. عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وتی عیراقی كرد كه به‌و سه‌ردانه‌ی
پێشتر بۆ هه‌ولێر كردی، ده‌ستپێشخه‌ری كرد و زه‌مینه‌ی ده‌ستپێكردنی دیالۆگ و دانوساتانی
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، ڕه‌خساند. باسی له‌وه‌ش كرد كه به‌و كه‌شه ئه‌رێنییه‌ی له
به‌غدا هه‌یه خۆشحاڵه و هیوا ده‌خوازێ بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی واقعیانه بۆ ته‌واوی
كێشه‌كان.