ئاسایش: سێ تیرۆریستی داعشمان دەستگیرکرد


دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکرای دەکات لە سنوری ( سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور) کە " سێ تیرۆریستی داعشیان" دەستگیرکردووە.   
رۆژی ٢٣ ی ئایار دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهەماهەنگی ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق لەسنووری (سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور) توانیمان( ٣ )تیرۆریستی داعش دەستگیربکەین". 

ئاسایشی هەرێم لە راگەیاندنەکەدا دەڵێن " لە ماوەی ٦ تا ٢١ی ٢٠٢٥/٥ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسێ چالاکی جیاوازدا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان ٣ تیرۆریستی داعش لە دەورووبەری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور، دەستگیربکەن کە لەلایەن دادگاکانەوە داواکراو بوون، لەڕابردوودا ئەندامی چالاکی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون".

ئاسایش ئاماژە بەوە دەکات "لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٤)ی تیرۆر ڕاگیراون و ڕووبەڕوی یاساکرانەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە". 




PM:09:36:23/05/2025