لە سەر کێشەی زەویوزار کەسێک لە دهۆک کوژرا

شەوی هەینی ٢٣ ی ئایار لە گوندێکی قەزای باتیفە چەند ئامۆزایەک بوو بە شەڕیان و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرو دوانی تریش بریندار بوون.

پەیامنێری " سپی " لە دهۆکەوە رایگەیاند" شەڕەکە لە  گوندی بانکی لە باتیفە بووەو لە نێوان چەند ئامۆزایەکدا لەسەر کێشەی زەویوزار و ئاودێری بۆتە شەڕیان و ئامۆزایەک بە دەمانچە کوژراوەو دوانی تریش بریندارە".

دوو بریندارەکە کە هەموویان خزمی یەکترن دۆخی یەکێکیان سەختەو لە ژێر چاودێریدایە.

هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە گوندەکەو دەستیان بە لێکۆڵێنەوە کردووە.




PM:10:03:23/05/2025