ئەمڕۆ گۆڕان کۆنفرانسی یەکلاییکەرەوە دەبەستێت

ئەمڕۆ کۆنفرانسی یەکلاییکەرەوەی گۆڕان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و هەردووباڵی گردەکە و کوردسات تێێدا بەشدار دەبن.

ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥ سێیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان لە هۆڵی ئاشتی دەبەسترێت، نوێنەری کۆمسیۆن و وەزارەتی ناوخۆ و دادگای تێهەڵچونەوە بەشداریی تێدا دەکەن، هەردوو باڵی بزووتنەوەکەش بەشدار دەبن و کۆنفرانسەکە یەکلایی کەرەوە دەبێت.

باڵی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند" وەک پێویستییەکی سیاسی و رێکخراوەیی، ئەمڕۆ لە هۆڵی ئاشتی شاری سلێمانی بە سەرپەرشتیی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی کۆنفرانسی تەواوکاری دەبەستن".

باڵی کوردسات دەڵێت"سەرپێخستنەوەی بزووتنەوەکە لە قازانجی پرۆسەی دیموکراسی هەرێمی کوردستان و تەواوکردنی پرۆژە سیاسیەکەیەتی، دوور لە شێوازی نەریتخوازی حزبی و سوودی گرووپ و بنەماڵە و مادە."

بە گوێرەی زانیارییەکان باڵی گۆڕانی گردەکەش بەشداریی دەکەن. کۆنفرانسەکە، بۆ بزووتنەوەی گۆڕان یەکلاییکەرەوەیە و دەبێت کۆنگرە ببەستێت، ئەمە سێیەمین وادەیە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بۆ کۆنگرەی بزووتنەوەکە دیاری دەکرێت.




AM:09:46:24/05/2025