بە گوێرەی زانیارییەکان کۆنفرانسەکەی گۆڕان کە لە هۆڵی ئاشتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت گرژی تێکەوت.
پەیامنێری (سپی) هۆکاری گرژییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە دەنگۆی ئەوە هەیە باڵەکەی کوردسات هاوڵاتی ئاساییان بردۆتە ژورەوە و دەنگیان داوە ڕێگری لە بەشێکی باڵی زەرگەتەش ئەکرێ بڕۆن بەشداری کۆنفرانسەکەی گۆڕان بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی زانیارییەکان باڵی کوردسات زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست هێناوە بەلام ئەندامانی گۆڕانی سەر بە ئاراستەی گردی زەرگەیە دەڵێن ئەنجامی کۆنفرانسەکە قبووڵ ناکەن
چاوەڕێی زانیاری زیاتر بن...