کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆنفرانسی گۆڕانی هەڵپەسارد

دوای‌ چه‌ندین كاتژمێر له‌ ده‌ستپێكردنی‌ كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هۆڵی ئاشتی له‌ شاری سلێمانی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌بێ ئه‌نجام كۆنفراسه‌كه‌ دواخرا.

ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئایار کۆنفرانسی دامەزراندنی گۆڕان لە هۆڵی ئاشتی سلێمانی دەستیپێکرد و دوای چەند کاتژمێرێک بە هۆی کەوتنەوەی گرژی کۆنفرانسەکە ڕاگیرا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری(سپی) گرژییەکە کاتێک دەستیپێکرد کە ئەندامانی باڵی گردی زەرگەتەی گۆڕان رایانگەیاند کە ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتە سیاسیەکانی دیکە بە شێوەی نایاسایی لە لایەن باڵی کوردساتی گۆڕانەوە هاتوونەتە ناو هۆڵەکەوە.

دواتر و دوای چەند کاتژمێرێک گرژی و ناکۆکی دواجار کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق  جارێکی تر کۆنفرانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆرانی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.




PM:05:48:24/05/2025