٢٣یەمین کۆنگرەی نائاسایی کەنەکە لە هۆڵەندا دەستی پێکرد و دەیان کەسایەتی و نوێنەری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەشداری کۆنفڕانسەکەیان کرد..
ئەمڕۆ شەممە ٢٣یەمین کۆنگرەی نائاسایی، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە خوێندنەوەی پەیامی هاوبەشی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک و موراد قەرەیلان لە هۆڵەندا دەستی پێکرد.
لە هەر چوار بەشی کوردستان، وڵاتانی ئەمریکا، ژاپۆن، کەنەدا، ئۆسترالیا و ئەوروپاوە ٣٠٠ ئەندام، چەندین لایەنی سیاسی، نوێنەرانی دامەزراوەکان، ڕۆشنبیر، هونەرمەند، نووسەر و پێشەنگ بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کردوە.
ئەوانەی نەیانتوانی لە هۆڵندا بەشداری کۆنفڕانسەکە بکەن لە شاری سلێمانی و ڕۆژئاوای کوردستانەوە بە ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەشداریان کرد و بۆچون و سەرنجی خۆیان سەبارەت بە تەوەرەکانی کۆنفڕانسەکە خستەڕو.
بڕیارە کۆنگرەکە بۆ ماوەی دو ڕۆژ بەردەوام بێت و لەو دو ڕۆژەدا چەندین گفتوگۆی چڕ و پڕ سەبارەت بە دۆخی ئێستای گەلی کورد و پڕۆسەی ئاشتی و تێکۆشانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بکرێت.