ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەسەر ڕێگای دوكان - خەلەکان مینی پاسێكی خوێندكاران وەرگەڕا و بەهۆیەوە حەوت خوێندكار برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای دوکان – خەلەکان، بارهەڵگرێک لەگەڵ مینی پاسێک کە خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی دوکانی گواستووەتەوە پێکیاندادا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، مینی پاسەکە ١٠ خوێندکاری تێدابووە و حەوت خوێندکاریان برینداربوون کە دوو لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.