وێنە.. ئەرشیف
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت" پارتی و یەکێتی لە رێگای هەندێک لایەنەوە گرفتیان دروستکرد بۆ پێکهێنانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن".
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمشەو لە شاری سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند" دوێنێ له به‌غدا گه‌ڕامه‌وه و چاوم به محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌وت و له‌سه‌ر بابه‌تی مووچه‌ی ته‌واوی مانگه‌كانی تر قسه‌مان كرد، لە دیدارەکەدا سودانی پێی ڕاگەیاندم كه هه‌رێم له‌و پشكه‌ی بۆی دیاریكراوه، زیاتر پاره نێردراوه بۆ هه‌رێم و داوایان له دادگای فیدراڵی كردووه وه‌ڵامیان بداته‌وه بۆ ناردنی پاره بۆ هه‌رێم".
وتیشی" نه‌ناردنی مووچه ته‌نها هاوڵاتییان و مووچه‌خۆران لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، نه‌ك پارتی و یه‌كێتی و ئه‌وان ده‌توانن سزای كۆمپانیاكانی پارتی بده‌ن نه‌ك هاوڵاتییان".
سەرۆکی نەوەی نوێ ڕاشیگەیاند" ئه‌وپه‌ڕی عه‌یب و شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه كه به‌رده‌وام هه‌موو چاوێكیان له‌سه‌ر دزی و قوتی خه‌ڵكه".
سەبارەت بە دروستکردنی هاوپەیمانییەک بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، شاسوار عەبدولواحید وتی" پارتی و یەکێتی لە رێگای هەندێک لایەنەوە گرفتیان دروستکرد بۆ پێکهێنانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن".