یەکێتی گووشار دەخاتە سەر هاوڵاتیان تا دەنگی پێبدەن

چەند رۆژێکە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە رێگای رێکخستنەکان و لە رێگای مەکتەبەکانییەوە بەشێوازی جۆراو جۆر گوشاریان خستۆتە سەر هاوڵاتیان داوای دەنگدانیان لێدەکەن بۆ لیستەکەیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەم ئەنجام بدرێت.

بەپێی هەندێک زانیاری کە لە چەند هاوڵاتییەکەوە بە دەستی ( سپی ) گەیشتووە، یەکێتی لە رێگای رێکخستن و مەکتەبەکانیانەوە بە تەلەفون پەیوەندی دەکەن بە هاوڵاتیان و بەتایبەتی بە فەرمانبەرانەوە لە هەندێک حاڵەتدا داوای وێنەی کۆپیەکی پێناسی دەنگدانی کۆمسیۆنیان لێدەکەن.

بە تایبەتی ئەو فەرمانبەرانەی پلەیان نزمە و خوێندەوارییەکی کەمیان هەیە داوی ناردنی کۆپیەکی پێناسی دەنگدانی کۆمسیۆنیان لێدەکەن.
هەرچی بزانن فەرمانبەرێک تا ئەندازەیەک پلەی کارەکەی بەرزە داوای لێدەکەن کە دەنگیان پێبدەن.

بەپێی ئەو حاڵەتانە لەم ماوەیەدا بەرامبەر هاوڵاتیان زۆر دووبارە بۆتەوە ئەگەر زۆرە کە بڕیاڕێک لە دەستەکانی سەرەوەی یەکێتی یەوە دەرچووبێت بۆ هەموو رێکخراو مەکتەبەکانی یەکێتی.

بەپێی یاساکانی کۆمسیۆن دەنگدان ئازادە و دەبێت دەنگدەر دووربێت لە هەر جۆرە فشارێکەوە لەلایەن قەوارە سیاسییەکانەوە. 

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕۆژی ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەستنیشانکردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنەکەش لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوە دەبرێت.  



PM:08:45:24/05/2025