ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت" ئەگەر بەغداد بیانوو نەهێنێتەوە پێش جەژن مووچەی مانگی ئایار دابەشدەکرێت".
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند" حکومەتی فیدراڵ دابەشکردنی مووچەی دەستیپێکردووە و تا رۆژی دووشەممە دەخایەنێت".
ڕوونیشیکردەوە، بڕیارە لەم چەند رۆژەدا هەرێمی کوردستان لیستی مووچە ڕەوانەی بەغداد بکات کە وردبینیکردنی سێ بۆ چوار رۆژی بەسە.
کۆچەر ڕاشیگەیاند" ئەگەر بەغداد بیانوو نەهێنێتەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە پێش جەژن مووچەی مانگی ئایار دابەشدەکرێت".
بڕیارە سبەینێ شاندێکی تەکنیکی هەرێم سەردانی بەغداد بکەن و لیستی مووچە رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکەن بە مەبەستی وردبینیکردنی.