مانگی ڕابردوو ٤٥ ژن لە ئێران کوژراون

ئاژانسێکی هەواڵی ژنان ڕایدەگەیەنێت" تەنها لە ماوەی مانگی نیسانی ئەمساڵدا ٤٥ ژن لە کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون". 

ئاژانسی هەواڵی ژنان (نوجینها) لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئامارێکی شۆککەری تاوانە توندوتیژەکانی دژی ژنان و منداڵانی ئێرانی ئاشکرا کردووە و دەڵێت" تەنها مانگی ڕابردوو ٤٥ ژن کوژراون کە پێنجیان منداڵ بوون، ئەمە جگە لە لەسێدارەدانی ٦ ژن کە پێشتر لە دۆسیەی جۆراوجۆردا سزا دراون". 

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا بە بانگەوازێکی بەپەلە داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا بۆ ڕاگرتنی ئەو تاوان و پێشێلکاریانەی دژ بە ژنان ئەنجام دەدرێن، هەروەها داوای پاراستنی ژنانی گەنج لە ئێران لە توندوتیژی خێزانی، کۆمەڵایەتی و دامەزراوەیی دەکات. 



PM:11:15:24/05/2025