لە سنووری قەزای دوکان ئاگرێکی گەورە کەوتەوە

لە ئێوارەی ئەمرۆوە ئاگرێکی فراوان لە سنووری قەزای دوکان کەوتووەتەوە کە بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ دۆنم دارستان و پووش و پاوان سوتاون.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، لە ئێوارەی ئەمرۆوە ئاگرێکی گەورە لە سنووری گوندەکانی قەمچوغە و تەلانی سەر بە قەزای دوکان کەوتووەتەوە، لە ئەنجامدا ڕووبەرێکی فراوانی زەوییە کشتوکاڵییەکان و باخ و لە وەڕگەکان سوتان کە بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان تائێستا زیاتر ١٠٠ دۆنم پوش و پاوان سووتاون. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، بای بەهێز لە سنوورەکە هۆکار بووە بۆ بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە، هاوکات تیمەکانی بەرگری شارستانی لەگەڵ دانیشتووانی ناوچەکە بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.



PM:11:28:24/05/2025