تەرمی دوو گەنج لەم شارەی هەرێم دۆزرایەوە

لە روباری خاپور لە ئیدراەی سەربەخۆی زاخۆ دوو گەنجی ١٦ ساڵان خنکان.

بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری( سپی) شەوی رابردوو دوو گەنجی ١٦ ساڵان لە گەرەکی بێدارێ لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ لە روباری خاپور دا بە خنکاوی دوزرانەوە.

ئەو دوو گەنجە هەردوکیان خوێندکاربوون و دوای گەرانەوەیان لە ئەزموونەکانیان، چوونەتە سەر روباری خاپور، لەوێ پێکەوە خنکاون.

لەمبارەوە بەرگریشارستانی زاخۆ بە پەیامنێری ( سپی) رایگەیاندووە"  تەرمی ئەو دوو گەنجە لە کاتژمێر ١٢:٤٥ شەوی رابردوو دوزڕاونەتەوە و رەوانەی پزیشکی داد لە نەخۆشخانەی زاخۆکراون". 

وێنەی ئەو دوو گەنجە:





AM:09:11:25/05/2025