بڕیاردراوە بەدابەشکردنی ناو جەرگەی سەرچنار و دەوروبەری بەسەر چەند کۆمپانیایەکدا

بە گوێرەی راگەیەنراوی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی دەڵێن" لە ساڵی ٢٠٢١ەوە ناو جەرگەی سەرچنار دابەشکراوە بەسەر چەند کۆمپانییەکی حزب و نزیک حزب و کوڕەبەرپرسێکدا، تەنها جێبەجێکردنی ماوە، بەجێبەجێکردنیشی سەیرانگایەک نامێنی بەناوی سەرچنارەوە".

لە بەشێکی راگەیەنراوێکی  دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی هاتووە" ئەگەر ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە بۆ دەسەڵاتدارانی شارەکە بچێتەسەر، هەموو ئەم زۆنەگەشتیارییە دەکرێت بەڤێلای نیشتەجێبوون و تەنها جۆگەیەکی باریکی ئاوەکە دەمێنێتەوە، بەمەش سەرچنار وەک شوێنێکی گەشتیاری کۆتایی دێت".

 بەپێی نەخشەی سەرچنار، ئەم شوێنەگەشتیارە دابەشکراوە بۆ چەند زۆنێک، لە باخی بەختیاریەوەکەکۆن لە دووهەزارەکاندا بەشێکی لەلایەن شێخانی کەسنازانەوە بەهاریکاری دەسەڵاتدارانی شار کڕدراو کرابە " تەکیە"، سەرچنار لە باخی بەختیاریەوە تا دەگاتە پشت تاڤگە هەموو ئەم زەویانە بەشی زۆری موڵکی گەشتوگوزارەو بەشێکی کەمی موڵکی شارەوانی سلێمانیە کەدەکەوێتە باکوری سەرچنارەوە. 

گرنگترین زۆنی ئەم شوێنەگەشتیارە ناوجەرگەی سەرچنار لەساڵی ٢٠٢١ ەوە دراوە بەچەندکۆمپانیایەک کەکۆمپانیای( سێبەری حزب و هاوبەشی حزب و کۆمپانیایەکی کورە (بەرپرسێکی یەکێتی) تێدایە و ناوەکانیان لەلای دەستەکەمان(دەستەی داکۆیکردن پارێزراون). 
ئەم ناوچەیەکەبەدیاریکراوی لەپردەکۆنەکەی قلیاسانەوە دەستپێدەکات بۆ باکووری سەرچنار کە زیندووترین جێگای گەشتیاری سەرچنارە، دەسەڵاتدارانی سلێمانی بڕیاریانداوە بکرێت بەڤێلای ٤٠٠ مەتری و ٥٠٠مەتری.

 
ئەگەر ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە بۆ دەسەڵاتدارانی شارەکە بچێتەسەر، هەموو ئەم زۆنەگەشتیارییە دەکرێت بەڤێلای نیشتەجێبوون و تەنها جۆگەیەکی باریکی ئاوەکە دەمێنێتەوە، بەمەش سەرچنار وەک شوێنێکی گەشتیاری کۆتایی دێت. 
ناوچەی باکوری سەرچناریش کە زیاتر لای بەرزایی تاڤگە دەگرێتەوە، زەویەکەی موڵکی شارەوانییە، هەر رۆژە بەپاڵپشتی و هاوبەشی حزبی دەسەڵاتدار لەگەڵ کۆمپانیایەکاندا هەماهەنگی دەکرێت و پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون پێشکەش بەشارەوانی دەکرێت کە ئەگەر ئەم پرۆژانە وەک لەسەرەوە ئاماژەمان بۆ چەند دانەیەکی کرد ئەنجام بدرێن، ئەوا باکوری سەرچناریش نامێنێت و هەموو دەکرێن بەشوێنی نیشتەجێبوون و بازرگانی.

ئەم چاوب رسێتییەی دەسەڵاتدارانی سلێمانی لەکاتێکدایە ، کە لەمساڵدا بەهۆی کەم بارانیەوە بێ ئاوی کێشەی بەرچاو بۆ هاوڵاتیانی ئەمشارە و شارەکانی تری هەرێم دروستدەکات، هەر بۆیە ئەمانەوێت خەڵکی شاری سلێمانی لەم قۆناغەمەترسیدار و هەستیارە ئاگاداربکەینەوە و بەدەستەڵاتی جێبەجێکاری شاری سلێمانی بڵێین؛ جارێکی تر ئاگادرای هەموو ئەو قۆرغکاری و سەرپێچیانە هەین کەلەشارەکەدا بەڕۆژی رووناک پەیڕەودەکرێن، جەخت لەوەش دەکەینەوە کە ئەم پێشێلکاری و سەرپێچیانە بوەستێنن کە تەواوکەری ئەو زنجیرە پێشلکارییانەن کەکراوەتە سەر چیای گۆیژە و هەموو ناوچەکانی تر، چونکە لەکۆتایدا ئەم شاڵاوەتان دەستدرێژییە بۆ سەر موڵکی گشتی و گۆڕێنی سروشت و ناوچەی گەشتیارییە بۆ یەکەی نیشتەجێبوون و تینووکردنی خەڵکی شاری سلێمانییە. لە پێش ساڵی ١٩٩١ەوە حکومەتی خۆجێی سلێمانی کە دەسەڵاتێکی داگیرکەربوو، هەمیشە ناوچەی گەشتیاری سەرچناریان بەرزنرخاندووەو دەستکاریان نەکردووەو وەک زەوی پارێزراو مامەڵەیان لەگەڵکردووە، چونکە ئەم زەوییانە بوونەتە سەرچاوەیەکی گەورەی ڕارەوی ئاوی ژێرزەوی بۆ سەرچاوەی سەرەکی ئاوی سەرچنار کە پێداویستی لەسەدا ٣٧٪ی ئاوی بۆ خەڵکی سلێمانی دابیندەکات و، دواتریش تا کۆتایی ساڵانی نەوەدەکان ئەم ناوچەیە هەر بەسەوزی و چواردەوەری بەکشتوکاڵ و باخداری مابۆوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە سەردانی پەیجی سپی بکەن: https://fb.watch/zOzpgnq4Ng/





AM:11:35:25/05/2025