گۆرانیبێژێکی گەنجی ناسراوی شاری سلێمانی جارێکی دیکە لەسەر بەکارهێنانی تریاک بانگهێشتی ئاسایش دەکرێت و بۆ چەند رۆژێک دەستبەسەر دەکرێت.
بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی سپی هونەرمەند( د.ل) لە ئاسایشی سلێمانییەوە چەند رۆژێکە بانگهێشتکراوە بۆ لێکوڵینەوە لەسەر بەکارهێنانی تریاک و تا ئێستا دەستبەسەرە.
بەبۆنەی بانگهێشتکردنییەوە چەند کۆنسێرتێکی شەوانەی ئەم هونەرمەندە لە هۆتێلەکان هەڵوەشاوەتەوە.
ئەم هونەرمەندە پێشتریش چەند جارێک بانگهێشتی ئاسایش کراوە لەسەر هەمان تۆمەت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵکی کوردستان بەچاوی رێز و ستایشەوە درەرواننە هونەرمەندان و هەمیشە هونەرمەندی وەک قادر کابانیان لەبەرچاوە کە لەسەردەمی سەدامدا لەسێدارەدراوە و تا ئێستا تەرمەکەشی نەدۆزراوەتەوە، هەروەکا محەمەد مامڵێ کە کوڕێکی لەسێدارە دراوە و خۆشی حوکمی لەسێدارەدرانی بۆ دەرچووە و دواتر بە لێبوردنی گشتی ئازاد کراوە، و چەندان نمونەی تر.