لە کاتی سەردانەکەی ڤلادینیر پوتین بۆ هەرێمی کۆرسک، ئۆکرانیا بە دەیان درۆن هێرشی کردە سەر هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ڕووسیا، وەزارەتی بەرگری روسیاش دەڵێت" سیستەمی بەرگریی توانیویەتی درۆنەکان تێکبشکێنێت و ڤلادیمێر پوتن لە مەترسیی ڕزگار بکەن".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی ئایار ئاژانسی ڕیا نۆڤۆستی لە زاری ری داشکین، فەرماندەی فیرقەی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا لە هەرێمی کۆرسک، بڵاوی کردووەتەوە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا بۆ بەسەرکردنەوەی هەرێمی کۆرسک بە هێلیکۆپتەرە تایبەتەکەی کە ڕێگەدا بووە بۆ هەرێمەکە، بەڵام لە ئاسمانی ناوچەکە ڕووبەڕووی هێرشێکی فراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بووەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی ئۆکرانیا بە ٤٦ درۆن هێرشیان کردووەتە سەر هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ڕووسیا، بەڵام سیستەمی بەرگریی توانیویەتی درۆنەکان تێکبشکێنێت و ڤلادیمێر پوتن لە مەترسیی ڕزگار بکەن.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدان، گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەرپرسانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بە نێوەندگیریی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆتاییهێنانی یەکجارەکی جەنگ بەردەوامن.