مەسعود بارزانی: ناكرێ قووتی هاوڵاتیان بە سیاسی بكرێت

مەسعود بارزانی لە دیداری لەگەل سەرۆک هۆزەکانی عێراق رایگەیاند" كە ناكرێ قووتی هاوڵاتیان بە سیاسی بكرێت و وەك چەكێك لەدژی خەڵكی كوردستان بەكار بهێنرێت".

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی ئایار بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە ژمارەیەك ئەمیر و سەرۆك هۆز و كەسایەتیی هۆزەكانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق كرد.

لەو دیدارەدا مەسعود بارزانی ڕایگەیاند كە حەز دەكەن هەموو عێراق ئاوەدان بێت و ببوژێتەوە و كەرامەتی هاووڵاتیان لە هەموو بەشەكانی عێراق پارێزراو بێت. 

لە بەشێكی تری وتەكانیدا بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە كێشەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ، ئەوەی دووپات كردەوە كە ناكرێ قووتی هاووڵاتیان بە سیاسی بكرێت و وەك چەكێك لەدژی خەڵكی كوردستان بەكار بهێنرێت. 

جەختیشی لەوە كردەوە كە حوكمڕانیی لە عێراق كاتێك سەركەوتوو دەبێت كە دەستوور جێبەجێ بكرێت و هەموولایەك پابەندی هەر سێ پرەنسیپی هاوسەنگی و سازان و هاوبەشی بن.




PM:03:29:25/05/2025