لە هەرێم چوار رۆژ پشووی فەرمی راگەیەندرا

بڕیارە چوار رۆژی سەرەتای مانگی داهاتوو لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم پشووی فەرمی بێت. 

بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم، رۆژانی ٦، ٧، ٨ و ٩ی مانگی داهاتوو بەبۆنەی جەژنی قوربانی ئەمساڵەوە، لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

هەر بەپێی ئەو رۆژمێرە، رۆژێکی دیکەی هەمان مانگ، واتە ٢٦ی حوزەیران بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە پشووی فەرمی دەبێت.



PM:07:16:25/05/2025