دەزگای لوتكە ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، ئەڵمانیا زیاتر لە شەش هەزار پەنابەری دیپۆرتكردونەتەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە دەزگای لوتكە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" ئەڵمانیا بەشێوەیەكی چڕ بەردەوامە لە دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران و لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ژمارەیەکی نائاسایی پەنابەران لەلایەن ئەو وڵاتەوە دیپۆرتكراونەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا شەش هەزار و ١٥١ کەس لە ئەڵمانیاوە دیپۆرتکراونەتەوە.
دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ١٥٧ عێراقی دیپۆرتکراونەتەوە بۆ عێراق، پێنج کەسیش بۆ ئێران و هەروەها نزیکەی ١٧٠٠ لەو دیپۆرتکردنانە بەناوی "گواستنەوەی دبلن" بوون، واتە دیپۆرتکردنەوەکان بۆ وڵاتێکی تری ئەوروپی بوە کە بەرپرسیارە لە داوای مافی پەنابەری بەپێی ڕێکگەوتنی دبلن.
هەر بە بەپێی بەدواداچونەکانی دەزگای لوتکە لە چارەکی یەکەمدا دیپۆرتکردنەوەی زۆرترین پەناخواز بۆ تورکیا، جۆرجیا، فەرەنسا، ئیسپانیا و سربیا بووە.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە زیاتر لە یەک لەسەر سێی دیپۆرتکردنەوەکان لە ڕێگەی گەشتە گرانبەهاکانی چارتەرەوە ئەنجامدراون.