ئاسایش: دوو کەس بە تۆمەتی فرۆشتنی بیستۆکی قۆپیکردن دەستگیرکران

ئەمشەو یەکشەممە ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی فرۆشتن و ساغکردنەوەی بیستۆکی قۆپیکردن راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ڕۆژی ٢٠٢٥/٥/١٨ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هەوڵێکی فرۆشتنی سەماعەی قوپیکردن بەشێوازی فرۆشتنی ئۆنلاین شکست پێدەهێنێت و دوو تۆمەتبار دەستگیردەکات کە بەنیازبوون ئامێرەکانیان ساغبکەنەوە". 

هەروەها هاتووە" دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بۆ ڕێگریکردن لەهەر هەوڵێکی مامەڵەکردن بە ئامێرەکانی قۆپیەکردن و پرسیاری ئەزموونەکان بەردەوامە، بەمەبەستی فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان". 

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (٢٤٠) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.



PM:10:01:25/05/2025