هاتوچۆی زاخۆ رایدەگەیەنێت" سبەینێ لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تاوەکو ٢ی نیوەڕۆ شەقامێک بەربەستدەکرێت".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە سبەینێ دووشەممە لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تاوەکو ٢ی نیوەڕۆ لە ترافیکلایتی ماجدی مۆڵ تاوەکو شەقامی ئیبراهیم خەلیل بەربەستدەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەربەستکردنی شەقامەکە بە مەبەستی بۆیاخکردنە و پێویستە شۆفێران شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.