پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند" گەنجێکیان بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکرنەوەی وێنەو ڤیدیۆی کەسی لە هاووڵاتییەت دەستگیرکرد".
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت" دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی بازیان سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسی لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت".
باسی لەوەشکردووە لە ئێستادا تۆمەتبار (س، أ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.