هەسەدە لە دێرەزوور هێرشێکی داعشی تێکشکاند

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت" لە دەشتاییەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور هێرشێکی چەکدارانی داعشییان تێکشکاندووە". 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سێ ڕۆژی بەردەوامە هێزەکانمان هەموو هێرشەکانی چەکدارانی داعش لەسەر سەنگەرەکانمان تێدەشكێنن، دوێنێ یەکشەممە هێزەکانمان هێرشێکی دعشییان لەسەر سەنگەرەکانمان لە شارۆچکەی ئەل سەبحای گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر تێکشاندووە". 

لە بەردەوامی راگەیاندراوەکەدا هاتووە" چەکدارانی داعش بە مۆتۆڕسکیلێکەوە کە سەرنشینی چەکداری لەسەر بووە تەقەیان لە هێزەکانی هەسەدە کردووە، بەڵام دەستبەجێ وەڵام دراونتەوە و شەڕێکی سەخت ڕوویداوە کە بەهۆی تەقەکردنی داعش هاوڵاتییەکی مەدەنی بریندار بووە و لەلایەن شەڕڤانانمانەوە چارەسەری بۆکرا". 

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا هاتووە" بە دڵنیاییەوە هێزەکانمان لە تێكشاندن و ڕیشەکێشکردنی هەموو ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان بەردەوام دەبێت، کە ئامانجیان تێکدانی ئاسایشی هەرێمەکەیە". 



PM:02:24:26/05/2025