ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایدەگەیەنێت" وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵای یاسایی لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماركردووە، بەهۆی گرێبەستە نوێکانی".
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا لە زاری سێ سەرچاوەی عێراقییەوە بڵاویکردەوە" وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵای یاسایی لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماركردووە، بەهۆی ئەو گرێبەستە نەوتی و غازییەی كە لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریکی و کەنەدییەکان واژۆیان كردووە".
ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە، ئەم ئاڵنگارییە نوێیە بەربەستە لە هەوڵەكان بۆ دەستپێكردنەوەی ڕۆیشتنی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق-توركیا كە لە مانگی ئاداری ٢٠٢٣ـەوە ڕاگیراوە.
رۆژی ١٩ی ئەم مانگە مەسروور بارزانی سەردانی ئەمریكای کرد و لە میانی سەردانەکەیدا گرێبەستێكی بە بەهای ١١٠ ملیار دۆلار، بۆ وەبەرهێنانی غاز واژوو كرد.
تا ئێستا نە وەزارەتی نەوتی عێراق و نە حکومەتی هەرێم هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.