سی پی تی: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم بەردەوامە

ئەندامێکی رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی رایدەگەیەنێت" هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان بەردەوامە کە تائێستا زیاتر لە ٢٠٠ جار هێرشی ئەنجامداوە". 

کامەران عوسمان ئەندامی تیمی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، لە لێدوانێکدا کە قسەی بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا کردووە دەڵێت" سەرەڕای کۆنگرەی پەکەکە، بەڵام هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان درێژەی هەیە". 

ئاماژەی بەويشکردووە، لە مانگی نیساندا سوپای تورکیا ٢١٠ جار بۆردوومان و تاوانی جەنگی ئەنجامداوە کە ٩٢ هێرشییان لە سنووری پارێزگای دهۆکدا بووە.

کامەران عوسمان ئەوەشی خستەڕوو، بەروارد بە مانگی ئادار هێرشەکانی سوپای تورکیا ٩٢٪ زیادی کردووە.

ئەو ئەندامەی سی پی تی ئەمریکی ئاماژەی بەوەشداوە، لە دوای کۆنگرەی پەکەکەوە تا ئێستا نزیکەی ٢٠٠ هێرش و بۆردوومان بۆسەر چیایی گارە و مەتینای سنووری ئامێدی ئەنجام دراوە.



PM:04:33:26/05/2025