ئەمڕۆ دووشەممە لە سنووری قەزای بەردەڕەش هاوڵاتییەک کە پیشەی مامۆستایە بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک، رایگەیاند" ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەکی ناحیەی رۆڤیا - قەزای بەردەڕەش، نزیک گوندی جوجەر ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە، هاوڵاتییەک بەناوی مەڕوان ساڵح کە پیشەی مامۆستایە گیانی لەدەستدا کە تەمەنی ٤٢ ساڵە و باوکی چوار منداڵە.