حکومەتی هەرێم پێنج ساڵ نیشتەجێبوون دەدات بە هەر کەسێک خانوویەک لەهەرێم بکڕێت
هەر کەسێکی خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق دەتوانێت پێنج ساڵ نیشتەجێبوون لە هەرێم وەربگرێت ئەگەر خانوویەک، یان شوقەیەک بە ٥٠ هەزار دۆلار بکڕێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەسەر پێشنیاری دەستەی وەبەرهەمهێنان مۆڵەتی ٣ ساڵ تا پێنج ساڵ نیشتەجێبوون دەدات بەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوەی هەرێمەوە هاتبنە هەرێم و خانوو، یان شوقەیەکیان کڕیبێت بە ٥٠ هەزار دۆلار.
لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێبوونی کار هەیە هەر کەسێک بۆ کار هاتبێتە کوردستان لە یەک ساڵ بۆ ٣ ساڵ نیشتەجێبوونی لە هەرێم پێدەدرێت، هەرچ کەسێکی تر بیەوێت بەرهەمهێنان بکات، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم نیشتەجێبوون دەدات بەو کەسە ئەگەر خانوو یان شوقەی کڕیبێت بە ٥٠ هەزار دۆلارو، دەرفەتی نوێکردنەوەشی هەیە گەر خانووەکەی مابێت و وەبەرهەمهێنان بکات.
ئەم هەواڵە نوێدەکرێتەوە..
PM:07:25:26/05/2025