وەزارەتی دارایی بڕیاری دابەشکردنی چەند مووچەی گرێبەستەکان دەدات


وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئەمشەو دوو شەممە لە راگەیاندنێکدا بڕیاری دا موووچەی چەند مانگێکی فەرمانبەرانی گرێبەست بدرێت.
دەقی راگەیاندنەکەی وەزارەتی دارایی:

مووچەی چەند مانگێکی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت. 

پاڵپشت بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ( ٢٧٩ ) لە ڕۆژی ( ١٩ / ٣ / ٢٠٢٥ ) تایبەت بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەو فەرمانبەرانەی ساڵی ٢٠٢٤ بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون بەڵام بەهۆی ئەوەی لەناو لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەمانگانە دەچێتە بەغداد قبوڵ نەکراون و ماوەی چەند مانگێکە شایستەکانیان بۆ خەرج نەکراوە لەو بارەیەوە چەند بڕیارێک لەسەر میکانیزم و شێوازی پێدانی شایستەکانیان درا بەم شێوەیە. 
١- ڕۆژی چوارشەممە ( ٢٨ ی ئایاری ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٥ ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت. 
٢- هاوکات مووچەی مانگەکانی ( ٣ ، ٤ ، ٥ ، ٦ ،٧ ) ساڵی ٢٠٢٤ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت کەلەو مانگانە دامەزراون و شایستەکانیان بۆ خەرج نەکراوە. 
٣- لەمانگەکانی داهاتودا لەگەڵ خەرج کردنی مووچەی مانگانەیان قۆناغ بە قۆناغ ئەو مووچانەشیان بۆ خەرج دەکرێتەوە کە لەساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا پێیان نەدراوە.
٤-لە مانگی داهاتووەوە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە مانگانە لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت کە تێکڕای تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.




PM:11:10:26/05/2025