دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینیەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتو بڵاوكردەوە، دەڵێت" پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزێت و خۆڵبارینێكی كەم دروست دەبێت."
دەستەی كەشناسی عێراق بڵاویكردەوە: دۆخی كەشوهەواوی ئەمڕۆ سێشەممە مام ناوەند دەبێت و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزێت، لەناوچەكانی باكور هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە.
بەپێی پێشیبنیەكانی كەشوهەوا، سبەینێ چوارشەممەكەمێك خۆڵبارین دروست دەبێت و لەسەرتاسەری عێراق پلەكانی گەرما دادەبەزێت، ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتو خێرایی با چالاك دەبێت و خۆڵبارین لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشور دەبێت.
بەپێی داتای دەستەی كەشناسی عێراق، بەرزترین پلەی گەرما لە بەسرە و زیقار و موسەنا و نەجەف و میسان ٤٦ پلەی سەدییە و لە بەغداد و كەركوك و دیالە و نەینەوا لە نێوان ٤٢ بۆ ٤٥ پلە و بەرزترین پلەی گەرما لە سلێمانی ٣٧ پلە و دهۆك ٣٨ پلەی سەدی دەبێت.