« سپی » راستی تۆمارکردنی داوای یاسایی عێراق لەسەر دوو گرێبەستەکەی غازی هەرێم ئاشکرا دەکات

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی « سپی » وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر هەردوو گرێبەستی غازو نەوت لەگەڵ کۆمپانیاکانی HKN و وێستێرن زاگرۆس  داوای یاسایی لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمارکردووە.

(سپی) زانیویشییەتی داوا یاساییەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە دادگای بازرگانی لە بەغدا لەسەر هەرێم تۆمارکراوە.

لە داواکەیدا وەزارەتی نەوتی عێراق داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەکات کە ئەو دوو گرێبەستە هەڵوەشێننەوە، چونکە بە نایاسایی دەزانێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی دوو گرێبەستی لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی بە بەهای ١١٠ ملیار دۆلار  واژووکرد بۆ کارکردن لە کێڵگەی غازی تۆپخانە و کوردەمیر و هەر زوو گرێبەستەکە کاردانەوەی توندی وەزارەتی نەوتی عێراقی لێکەوتەوە و حەیان عەبدوڵغەنی وەزیری نەوتی عێراق گرێبەستەکانی بە نایاسایی وەسف کرد..




AM:11:49:27/05/2025