ماڵپەرێکی عیراقی ئاشکرای کردووە کە دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم دەدات و ئەگەر تێبینی نەبێت ئەوە پێش جەژن مووچەکە دەنێرێت.
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەومی عێراقی رایگەیاند" وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات".
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندووە، وەفدێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدادە بۆ وەڵامدانەوەی هەر تێبینییەک کە رەنگە وەزارەتی دارایی عێراق هەیبێت سەبارەت بە لیستی مووچەی مانگی پێنج".
سەرچاوەکە ئامژەی بەوەشکردووە، لیستەکە لە وردبینیدایە و تائێستا وەزارەتی دارایی عێراق هیچ تێبینییەکی لەسەر نەداوە و رەنگە لە ماوەیەکی نزیکدا، رەزامەندیی لەسەر بدات.
جەختیشی کردووەتەوە، ئەگەر دارایی عێراق هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران نەبێت، پێش جەژنی قوربان، مووچەی ئەو مانگە خەرجدەکرێت.