هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی: هێزەکانمان لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا سەرلەنوێ جێگیر کردووە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسوریا بڵاویکردەوە کە بۆ روبەروبونەوەبەرامبەر بە هێرشەکانی داعش سەرلەنوێ هێزەکاننیان لە سوریا جێگیر کردووە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە سوریا لە بەیاننامەیەک دا  ڕایگەیاند" سەر لە نوێ هێزەکانمان بۆ روبەروبوونەوەی هێرشەکانی داعش لە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا جێگیر کردووە". 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە" بەهێزکردنی هێزەکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، بەشێکە لە پلانێکی پێشوەخت داڕێژراو کە ئامانج لێی ڕووبەڕووبوونەوەی سەرهەڵدانەوەی هەڕەشەکان و گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەکەدایە".

ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی ئەو هاوپەیمانییە تێکدانی تواناکانی داعش و بەرزکردنەوەی هەوڵەکانی سەقامگیریی ناوچەکەیە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا  هاوپەیمانییەکە پابەندبوونی بەردەوامی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی هاوبەشە ناوخۆییەکانی لە ناوچەکە و بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی بە ئامانجی ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی گروپەکە دووپاتکردەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆخێکی ئەمنی ناجێگیرە.




PM:03:18:27/05/2025