وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پلانی مۆڵـەتی خوێندن لە زانکـۆکـان دیاری دەکات و دەڵێت" فەرمانبەرانی گرێبەست و تەنسیب ناگرێتەوە".
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکدا بۆ سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، داوا دەکات بۆ جێبەجێکردنی پلانی مۆڵەتی خوێندن ڕەچاوی چەند بابەتێک بکرێت:
١- پلانی مۆڵەتی خوێندن تەنها بۆ فەرمانبەرانی میلاکی زانکۆ و دامەزراوەکەتانە، نەک فەرمانبەری گرێبەست و تەنسیب.
٢- ئەو فەرمانبەرانەی کە تەنسیب کراون بۆ دەرەوەی زانکۆ یان دامەزراوەکەتان، ئەگەر داواکاری مۆڵەتی خوێندنی پێشکەش کرد پێویستە تەنسیبەکەی هەڵوەشێنێتەوە.
٣- زانکۆ بە یەک پاکێج مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، واتا میلاکی فەرمانبەر لە هەر شوێنێکی کارگێڕی ناو زانکۆ بێت مافی هەیە بەپێی پسپۆڕییەکەی بەشداری کێبڕکێ بکات لە هەمان پسپۆڕی خۆی لەسەر ئەو پلانەی کە بۆ بەشە ئەکادیمییەکان پەسەند کراوە.
٤- هەموو ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە تاکو رێکەوتی (٢٠٢٥/٨/٣١) دوو ساڵ خزمەتی فیعلییان تەواو کردبێت دوای بەدەستهێنانی کۆتا بڕوانامە دەتوانن بەشداری کێبڕکێ بکەن.
٥- ئەو کاندیدانەی کە مەبەستیانە لە زانکۆکانی عێراق بخوێنن لەسەر پلانی ناوخۆ هەژمار دەکرێن.
٦- بەهەمان شێوەی ساڵی رابردوو بۆ ئەم ساڵی ٢٠٢٥، بڕگەی چاوپێکەوتن جێبەجێ ناکرێت، واتا خاڵبەندی کێبڕکێ لەسەر (٩٠%) دەبێت.
٧- هەموو ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانی کە لاری نەبونیان پێ دەدرێت، پێویستە ناویان لە لیستی کاندیدەکان بۆ مۆڵەتی خوێندن هەبێت.
٨- پێویستە لیستی کاندیدەکان تاکو رێککەوتی (٢٠٢٥/٦/٣٠) بگات بە وەزارەت/ فەرمانگەی خوێندن و پلاندنان و بەدواداچون.
٩- ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (٣٥٨٢) لە (٢٠٢٥/٢/٢) سەبارەت بە رێکخستنی ئاستەکانی خولی زمانی ئینگلیزی، ئەگەر خوازیار بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی هەبێت، ئەوا بەپێی خشتەی هاوپێچ خاڵی پێدەدرێت لە بڕگەی تایبەت بە زمانی ئینگلیزیی بە پێی رێنماییەکان.