ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی باڵای بنینی مانگ لە سعودیە، ڕۆژی ٦ی مانگی داهاتووی وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری كرد.
ئاژانسی ڕاگەیاندنی سعودیە ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە" مانگی هیلالی ذی الحجة لە تەمیر بینراوە".
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەم پێیە بێت سبەی چوارشەممە یەکەم ڕۆژی ذی الحجة دەبێت و ڕۆژی هەینی ٦ی حوزەیران یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.