دوو ژن لە شارەکانی قامیشلۆ و حەلەب کوژران

ئەمڕۆ سێشەممە لە هەریەک لە شارەکانی قامیشلۆ و حەلەب دوو ژن کوژران کە یەکێک لە ژنەکان "پێش کوشتنەکەی دەستدرێژی" کراوەتە سەر.

ئاژانسی هاوار نیوز لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە" ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بە ناوی (ش. ڕ.) کە دایکی پێنج کچ و دوو کوڕە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان کوژراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ڕووداوەکە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەرەو شوێنی تاوانەکە ڕۆیشتن و ڕێکاری پێویستیان دەستپێکرد، لە بەرامبەردا داواکاری گشتی دەستی بە لێکۆڵینەوەی پێویست کرد بۆ دیاریکردنی بارودۆخی تاوانەکە.

هەروەها میدیاکانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە حاڵەتێکی دیکەی کوشتن ڕایگەیاندووە" هەر ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لە گەڕەکی حەمدانییە لە شاری حەلەب دۆزرایەوە". 

دەشڵێن" ژنەکە پێش کوشتنی دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر و دواتر کوژراوە، بەڵام تا ئێستا نەزاندراوە کێ تاوانەکەی ئەنجامداوە". 



PM:07:43:27/05/2025