سیستانی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد

نوسینگه‌ی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، عه‌لی سیستانی یه‌كه‌م رۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد و‌، به‌پێی رۆژژمێره‌كه‌ رۆژی ٧ی مانگی داهاتووی کردە یەکەم رۆژی جەژن. 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق، لە راگەیەندراوێدا بڵاویكردەوە" سبەی چوارشەممە کۆتا ڕۆژی مانگی ذی القیدەیە و ڕۆژی پێنجشەممە کە هاوتایە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی مانگی ذی الحجة بۆ ساڵی ١٤٤٦ی کۆچی". 

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی شەممە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت. 

پێشتر لیژنەی باڵای بنینی مانگ لە سعودیە، ڕۆژی ٦ی مانگی داهاتووی وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكرد. 



PM:07:54:27/05/2025