کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاری پشووی بۆ ئەو خوێندکارانەی كە لە دەرەوەی هەرێم دەخوێنن دەرکرد.
لە راگەیەنراوی وەزارەتەكەدا هاتووە" بەهۆی نزیكبونەوەی جەژنی قوربان و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەو قوتابییانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، بڕیار درا بە ڕێگەپێدان بە قوتابییانی دەرەوەی وڵات بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان".
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووی ئەو قوتابییانە لە ٣٠ی ئەم مانگە تا ١٣ی حوزەیران كە دەكاتە ١٤ رۆژ بەردەوام دەبێت، ئەو ماوەیەی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەسەری دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەكرێت.