لە کاتێکدا پارتی پەیوەندییەکانی دەیان ساڵەی لەگەڵ ئاکپارتی بەهێزە، یەکێتیش ڕووی کردە تورکیا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ جەهەپە بەهێز دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی یەکێتی، د. جوان ئیحسان، سەرۆکایەتی شاندی یەکێتی کردووە و لەوبارەیەوە دەڵێت" لەسەر رێبازی مام جەلال بەردەوام دەبین بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی".
یەکێتی هەوڵدەەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ جەهەپە کە گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنە بکات و بەرەوپێش بەرێت، لە کاتێکدا پارتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاکپارتی دەسەڵاتدار بەهێزە.